ئەنتەر میلان شەڕی بەدەستھێنانی تۆرێ دەکات
یانەی ئەنتەر میلانی ئیتاڵی ھەولێکی خێرای دەست پێکردوە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یحیا تۆرێ یاریزانی یانەی مان سیتی ئینگلیزی دوای مۆرکردنی گرێبەستی بەرپرسانی یانەکە لەگەڵ گواردێلا تۆرێ بڕیاری جێھێشتنی یانەکەی دا، دیمیتری سلۆک بەرێوبەری کارەکانی یاریزانی ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا تۆری بەفەرمی ئەوەی ڕاگەیاندوە کە چیتر لە ریزی یانەی وەرزشیی مان یاری ناکات لە خولی ئینگلیزی خولێکی تر بۆ خۆی دەدۆزێتەوە و کۆمەلێک گرێبەستی لە لایەن یانە گەورەکان پێگەیشتووە ، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاندوە کەوا تۆری ھیچ گرفتێکی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ناوبراو نییە تەنیا ئەو بەھاتنی گواردێلا یانەکە جێدەھێلێت ، دیمیتری بۆ تۆری ھەواڵی ئەنتەر میلان نیوز ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی ئەنتەری ئیتالی ھەولێکی بەھێزی داوە بۆ ئەوەی بتوانێ یحیا تۆرێ بھێنێتە ریزی یانەکەی و یحیا و مانشینی پەیوەندەیەکی بەھێزیان لەگەڵ یەکتری ھەیە ھەر بۆیە بۆ ئەم مەبەستە یحیا بچێتە یانەکەی وڵاتی ئیتالیا، یانەی چێلیش ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەم یاریزانەی دابوو لە وەرزی ڕابردوو ، بەڵام بەھۆی حەزی مانەوەی لە یاریگای ئیمارات تۆرێ داواکەی ڕەت کردبووە ، بەھۆی گرفتی لەگەڵ گواردێلاش تۆرێ یانەکە جێدەھێلێت ئەگەر نا ھیچ بیری لە جێھێشتنی ئەو یانەیە نەکردبووە.
کارزان کانەبی
