رۆناڵدۆ مەدرید بە جێ دەھێلێت

رۆناڵدۆ مەدرید بە جێ دەھێلێت
رۆناڵدۆ مەدرید بە جێ دەھێلێت
کریستانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگاڵی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بیر لە جێھێشتنی یانەکەی دەکاتەوە لە ھاوینی ئەمساڵ، رۆژنامەکانی وڵاتی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیھانی لە ساڵانی ڕابردوو کە ٣ نازناوی باشترینی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەکەی ، رۆیشتنی رۆناڵدۆ ھەوالێکی خێرایە بە رووی پێریزی سەرۆکی یانەی مەدرید کە ئەو ھەموو کات ئەوەی ئاشکرا کردوە کە رۆناڵدۆ یانەکە جێناھێلێت، سەرچاوە ھەواڵیەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کریست بە نیازە بچێتە یەکێک لە خولەکانی فەرەنسی یان ئینگلیزی چونکە داواکراوە لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و مان یونایتد کە یانەکە کۆنەکەی خۆیەتی ، لە ئێستاشدا کریست بە یەکێ: لە باشترینەکانی یانەی شاھانە ھەژماردەکرێت کە ئەو ھەموو کات جێگای متمانەی بەرپرسانی یانەکە و ڕاھێنەری تیپەکە زیزۆ بووە لە دواین یاری خولی ئیسپانیاش لە کلاسیکۆی خولەکە لەبەرامبەر بەرشلۆنە توانی گۆڵی سەرکەوتن و یەک لای کەرەوە تۆمار بکات، بۆیە رۆیشتنی دۆن لە ریزی یانەکەی پایتەخت ھەوالێکی لە ناکاوە بۆ ھاندەرانی ئەو یانەیە.
کارزان کانەبی
Top