بەفەرمی هەندرێن لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان مایەوە بۆ وەرزی داهاتوو و سۆلاڤیش ماڵئاوایی كرد

بەفەرمی هەندرێن لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان مایەوە بۆ وەرزی داهاتوو و سۆلاڤیش ماڵئاوایی كرد
لە چوارچێوەی یاری هاتن-ی پاشكۆی مانەوە لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی، ئەمرۆ هەینی لە یاریگەی هەندرێن هەردوو یانەی هەندرێن و سۆلاڤ رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا یانەی هەندرێن توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ بباتەوە و بە كۆی گشتی هەردوو یاری بە ئەنجامی (4-1)گۆڵ سەركەوت و مانەوەی خۆی بەفەرمی لە خولەكە بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد، لە بەرانبەردا یانەی سۆلاڤ بەفەرمی دابەزی بۆ خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
گۆڵەكانی یانەی هەندرێن لە رێگەی یاریزانان بەرهەم بەهائەدین و ئامانج ئەكرەم و كۆسرەت بایز تۆمار كرا و تاكە گۆڵی سۆلاڤ لە رێگەی یاریزان هاوكار سەدیق تۆمار كرا.
جێگەی باسە لەم وەرزە هەردوو یانەی سلێمانی و سۆلاڤ بەفەرمی دابەزین بۆ خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: ئومێد ئیبراهیم
Top