سبه‌ی تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كۆنیفای 2016 بۆ هه‌رێمه‌كان له ئه‌بغازیا ئه‌نجامده‌درێت
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه بۆ سێ ئاست دابه‌شكراون و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له ئاستی یه‌كه‌مدایه.
له تیروپشكه‌كه‌دا 12 هه‌ڵبژارده به‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شده‌كرێن و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 3 تیپ له خۆده‌گرێت.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له ماوه‌ی 1 تاكو 8ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تیپه به‌شداره‌كان و ئاسته‌كانیان به‌م شێوه‌یه:
ئاستی یه‌كه‌م: ئه‌بغازیا، كوردستان، په‌نجاب، قوبرسی باكوور
ئاستی دووه‌م: رۆمانی، دوورگه‌ی چاگۆس، سزیكلیلاند، ساپمی
ئاستی سێیه‌م: ریتیا، سۆمالیلاند، كۆریای یه‌كگرتوو، ئه‌مه‌ریكای رۆژئاوا.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر خه‌سره‌و گورون ئه‌مساڵ به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانیه‌تیی یه‌كه‌م له سوێد به‌شداریكرد.
هاوكات سبه‌ی مه‌راسیمی تیروپشكه‌كه له كاژمێر 4ی ئێواره ده‌بێت به كاتی هه‌ولێر.
رێبین رەمزی
