سبەی چارەنووسی هەردوو یانەی هەندرێن و سۆلاڤ دیار دەكەوێت
یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگە، چونكە دۆران واتا ماڵئاوایكردن لە خولەكە بۆیە هەردوو یانە بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری خۆیان چركردێتەوە، لە یاری چوون لە یاریگەی بابەگورگور-ی تایبەت بە یانەی سۆلاڤ ئەنجامدرا یانەی هەندرێن سەركەوتنێكی گرنگی بە دەستهێنا بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ، بۆیە بۆ ئەم یارییە یانەی هەندرێن تەنیا پێویستی بە بردنەوە یاخود یەكسانبوون هەیە، بەڵام ئەگەر یانەی سۆڵاف سەركەوتنی بە جیاوازی گۆڵێك بە دەستهێنا ئەوە یارییەكە راستەوخۆ دەچێتە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا بۆ دیاریكردنی تیپی سەركەوتوو.
جێگەی باسە یانەی سلێمانی كشانەوەی خۆی لە یارییەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان راگەیاند و بووە یەكەم یانە، كە دابەزیە خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
