دەستی سلێمانی گەرایەوە ریزی گەورەكان

دەستی سلێمانی گەرایەوە ریزی گەورەكان
لە شاری ناسریە كۆتایی بە یارییەكانی خولی نایابی عێراق ئاستی (ب) بۆ تۆپی دەست هات بەشداریكردنی هەریەكە لە یانەكانی(سلێمانی،نەجەف، خالدون،قاسم، شەترە، نەسر) و یانەی (سینیە) لە شاری دیوانیە لە ركابەرییەكە كشایەوە بەهۆی بوونی كێشەی دارایی، لەم خولە چوار یانە بەفەرمی سەركەوتن بۆ خولی نایابی عێراق ئاستی (أ) بۆ وەرزی داهاتوو ئەوەیش هەریەكە لە یانەكانی (خالدون، نەجەف، سلێمانی، قاسم) بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو خولی نایابی عێراق (ا) بۆ تۆپی دەست دەبێتە 10 یانە.
یانەی سلێمانی پاڵەوانی خولی كوردستان بۆ تۆپی دەست لەم پاڵەوانێتیە بە زۆربەی یاریزانە كوردەكان بەشداریكرد و توانی گەرانەوەی خۆی بۆ نێو گەورەكانی عێراق مسۆگەر بكات.
ئەنجامی یارییەكانی یانەی سلێمانی لەم خولە بەمشێوەیە بوو:
سلێمانی - نەسر 26-26 گۆڵ
سلێمانی - خالدون 23-22گۆڵ
سلێمانی - قاسم 32-25 گۆڵ
سلێمانی - شەترە 30-25 گۆڵ
جێگەی باسە یانەی سلێمانی لەم خولە لە پلەی سێیەم هات دوای یانەكانی خالدون و نەجەف.
رێبین رەمزی
Top