ئەنجامی یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی

ئەنجامی یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی
ئەمرۆ سێشەممە یارییەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا بە بەرێوەچوونی شەش یاری.
لە كۆمەڵەی یەكەم لە لووتكەی یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیەدا یانەی كۆیە خاڵێكی یەكجار گرنگی بە دەستهێنا كاتێك لە نێو یاریگەی چیا لە شاری سلێمانی بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەكسانبوون بەم ئەنجامە كۆیە هەر لە پێشەنگی كۆمەڵەكە مایەوە، لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی خاك و سێمێڵ بە بێ گۆڵ یەكسانبوون.
لە كۆمەڵەی دووەمدا یانەی ئاڵتون كۆپری سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد، كاتێك بەئەنجامی (2-0) گۆڵ لە یانەی سۆران-ی بردەوە و یانەی سیروانی نوێ بەردەوام بوو لە ئەنجامە باشەكانی كاتێك بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ لە یانەی شەهیدان-ی بردەوە.
لە كۆمەڵەی سێیەمدا یانەی ئاكرێ سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ لە یانەی سەورە-ی بردەوە و هەردوو یانەی هەڵەبجەی شەهید و هەڵۆ بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوون.
ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو.
پێشمەرگەی سلێمانی - كۆیە 1-1
خاك - سێمێڵ 0-0
ئاڵتون كۆپری - سۆران 2-0
شەهیدان - سیروانی نوێ 0-1
ئاكرێ - سەورە 3-1
هەڵەبجەی شەهید - هەڵۆ 1-1
ریزبەندی كۆمەڵەكان بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
1- كۆیە 14 خاڵ
2- پێشمەرگەی سلێمانی 13 خاڵ
3- دەربندیخان 5 خاڵ
4- خاك 5 خاڵ
5- سێمێڵ 4 خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
1- سیروانی نوێ 19 خاڵ
2-سۆران 8 خاڵ
3-ئاشتی 7 خاڵ
4- شەهیدان 6 خاڵ
5- ئاڵتون كۆپری 6 خاڵ
كۆمەڵەی سێیەم
1- گازی باكوور 16 خاڵ
2- ئاكرێ 10 خاڵ
3- هەڵۆ 6 خاڵ
4-سەورە 6 خاڵ
5-هەڵەبجەی شەهید 3 خاڵ
جێگەی باسە لە هەر كۆمەڵەیك یەك یانە بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت لەگەڵ باشترین یانەی خاوەن پلەی دووەم لە كۆمەڵەكان.
رێبین رەمزی
Top