فیفا بریارێكی لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراق دا
هەڵبژاردەی عێراق ئەمرۆ كاتژمێر 5ی ئێوارە لە یاریگەی دەستگەردی لە شاری تاران رووبەرووی هەڵبژاردەی ڤێتنام دەبێتەوە، لەم یارییە هەڵبژاردەی عێراق تەنیا پێویستی بە بردنەوە هەیە بەهەر ئەنجامێك بۆ سەركەوتن بۆ قۆناغی سێیەم و كۆتایی وەكو باشترین خاوەن پلەی دووەم لە كۆمەڵەكان، چونكە یەكێتی تۆپی پێی جیهان بریاری دا یارییەكانی هەڵبژاردەی كوەێت هەژمار بكرێت و رەتنەكرێتەوە، ئەمەش هۆكارێك بوو، كە هەڵبژاردەی لوبنان بەفەرمی ماڵئاوایی لە ركابەرییەكە بكات.
لە هەمان كاتدا كەمێك پێش ئێستا هەڵبژاردەی ئوستراڵیا خزمەتێكی گەورەی هەڵبژاردەی عێراق-ی كرد، كاتێك توانی بە ئەنجامی (5-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئوردن بباتەوە.
بەفەرمی ئێستا هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (ژاپۆن، سوری، ئوستراڵیا، كۆریای باشوور، تایلاند، قەتەر) سەركەوتن بۆ قۆناغی سێیەم و كۆتایی ركابەرییەكان.
هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (عێراق، كۆریای باكوور، ئیمارات، چین، شانشینی عوممان) ركابەری لەسەر 3 بلیتی باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەمی كۆمەڵەكان دەكەن، دوای ئەوەی بەفەرمی هەڵبژاردەی سوریا پێش ئەنجامدانی یارییە چارەنووسازەكەی بەرانبەر ژاپۆن یەكێك لە بلیتەكانی بۆ خۆی مسۆگەر كرد پاش دۆراندنی هەڵبژاردەی ئوردن، لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی ئوردن پاش شكستە گەورەكەی بەرانبەر ئوستراڵیا دەبێت چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی تری كۆمەڵەكان بكات بۆ زانینی چارەنووسی.
رێبین رەمزی
