خوێندنەوەیەكی تایبەت بە یارییەكانی پاڵاوتن-ی كیشوەری ئاسیا بۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی 2018

خوێندنەوەیەكی تایبەت بە یارییەكانی پاڵاوتن-ی كیشوەری ئاسیا بۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی 2018
وا بریارە رۆژی سێشەممە هەڵبژاردەی عێراق یارییەكی چارەنووساز بەرانبەر هەڵبژاردەی ڤێتنام ئەنجامبدات لە چوارچێوەی یارییەكانی دوا جەولەی قۆناغی دووەمی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 و جامی نەتەوەكانی ئاسیا بۆ تۆپی پێی.
هەڵبژاردە بەشداربووەكان بەسەر هەشت كۆمەڵە دابەش بووینە، لە هەر كۆمەڵەیەك خاوەنی پلەی یەكەمی كۆمەڵەكە راستەوخۆ بۆ قۆناغی سێیەم و كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتن سەردەكەوێت لەگەڵ باشترین چوار هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم، دوای راگرتنی هەردوو هەڵبژاردەی ئەندنووسیا و كوەێت لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ هۆی دەستێوەردانی حكوومەت لە كارووباری یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكە، یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بریاری دا ئەنجامی هەڵبژاردەی خاوەن پلەی كۆتایی كۆمەڵەكان هەژمار نەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی باشترین چوار هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم.
هەڵبژاردەی عێراق هیوایەكی ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت یەكێك لە بلیتەكانی باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم بە دەستبهێنێت، بەمشێوەی خوارەوە:
1- ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەكانی خاوەن پلەی دووەم دوای هەژمارنەكردنی ئەنجامەكانیان لەگەڵ هەڵبژاردەی خاوەن پلەی كۆتایی كۆمەڵەكان، ئەمە لەسەر هەڵبژاردەی عێراق پەیرەو ناكرێت، چونكە لە كۆمەڵەی عێراق تەنیا چوار هەڵبژاردەیە.
1- هەڵبژاردەی سوریا 12 خاڵ (8)گۆڵی خاوێنی هەیە
2- هەڵبژاردەی ئیمارات 10 خاڵ (12)گۆڵی خاوێنی هەیە
3- هەڵبژاردەی ئوردن 10 خاڵ (6)گۆڵی خاوێنی هەیە
4- هەڵبژاردەی كۆریای باكوور 10 خاڵ (3)گۆڵی خاوێنی هەیە
5- هەڵبژاردەی لوبنان 9 خاڵ (7)گۆڵی خاوێنی هەیە
6- هەڵبژاردەی عێراق 9 خاڵ (6)گۆڵی خاوێنی هەیە
7- هەڵبژاردەی چین 8 خاڵ (6) گۆڵی خاوێنی هەیە
8- هەڵبژاردەی شانشینی عوممان 8 خاڵ (2) گۆڵی خاوێنی هەیە.
بە پێی ئەم رێزبەندیە هەڵبژاردەی عێراق لە پلەی شەشەم باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم دێت، بۆیە دەبێت چاودێری ئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردانە بكات (سوریا، ئیمارات، ئوردن، كۆریای باكوور، لوبنان) لەكۆی شەش یاری دەبێت دوو یاری ئەنجامەكانی لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراق بێت.
2- بۆ ئەم مەبستە خشتەی یارییەكانی هەڵبژاردەكان بەمێشوەیە، لەگەڵ هەژماركردنی ئەنجامەكان چۆنیەتی سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی.
كۆمەڵەی یەكەم
لەم كۆمەڵەیە هەردوو هەڵبژاردەی ئیمارات و سعودیە ركابەری لەسەر پلەی یەكەم و دووەمەی كۆمەڵەكە دەكەن كاتێك هەردووكیان لە ئیمارات رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، بەیەكسانبوون هەڵبژاردەی سعودیە بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و هەڵبژاردەی ئیمارات چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی تر دەكات، بە بردنەوەی ئیمارات هەڵبژاردەكە بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و هەڵبژاردەی سعودیە بە باشترین خاوەن پلەی دووەم سەردەكەوێت، بە بردنەوەی سعودیە هەڵبژاردەكە بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و ئیمارات لە چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەكانی تر دەبێت.
كۆمەڵەی دووەم
لەم كۆمەڵەیە هەردوو هەڵبژاردەی ئوستراڵیا و ئوردن رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە ئوسترالیا، هەردوو هەڵبژاردە ركابەری لەسەر پلەی یەكەمی كۆمەڵەكە دەكەن.
بە بردنەوەی ئوستراڵیا هەڵبژاردەكە بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و ئوردن چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەكانی تر دەكات بۆ دیاریكردنی چارەنووسی، بە یەكسانبوون هەڵبژاردەی ئوستراڵیا بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و ئوردن چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی تری كۆمەڵەكان دەكات، بە بردنەوەی ئوردن هەڵبژاردەكە بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و ئوستراڵیا هەرەشەی دەركردنی لێدەكرێت و دەبێت چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی تری كۆمەڵەكان بكات تاوەكو یەكێك لە بلیتەكانی سەركەوتن بە باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
كۆمەڵەی سێیەم
لەم كۆمەڵەیە هەڵبژاردەی قەتەر بەفەرمی پلەی یەكەمی بە دەستهێناوە و سەركەوتووە بۆ قۆناغی كۆتایی، بۆ یارییەكەی بەرانبەر چین هیچ بایەخێكی نییە، بە پێچەوانەی هەڵبژاردەی چین، كە دەبێت سەركەوتن بە دەستبهێنێت و چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەكانی تر بكات بۆ دیاریكردنی چارەنووسی، هیوای هەڵبژاردەی چین بۆ سەركەوتن زۆر لاوازە.
كۆمەڵەی چوارەم
لەم كۆمەڵەیە هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و شانشینی عوممان رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، ئەم یارییە زۆر گرنگە بۆ هەڵبژاردەی عوممان، چونكە بە بردنەوەی پلەی یەكەم بە دەست دەهێنێت و هەرەشەی دوورخستنەوە لە هەڵبژاردەی ئێران دەكات، كەچی بە دۆران و یەكسانبوون بەفەرمی هەڵبژاردەی شانشینی عوممان ماڵئاوایی لە یارییەكانی پاڵاوتن دەكات.
كۆمەڵەی پێنجەم
لەم كۆمەڵەیە یاری لووتكە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و سوریا ئەنجام دەدرێت لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن، ئەم یارییە زۆر گرنگە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی ژاپۆن هەڵبژاردەكە بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و سوریا دەبێت چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی تری كۆمەڵەكان بكات بۆ دیاریكردنی چارەنووسی، بە یەكسانبوون هەڵبژاردەی ژاپۆن بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و هەڵبژاردەی سوریا بە باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم سەردەكەوێت، بە بردنەوەی سوریا هەڵبژاردەكە بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و هەڵبژاردەی ژاپۆن بە باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم سەردەكەوێت.
كۆمەڵەی حەفتەم
لەم كۆمەڵەیە تا ئێستا كێشەكان یەكلایی نەبوویتەوە، بەهۆی راگرتنی هەڵبژاردەی كوەێت، بەڵام بە پێی دواین زانیاری ئەنجامی یارییەكانی هەڵبژاردەی كوەێت هەژمار ناكرێت ئەمەش لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی لوبنانە، كاتێك رووبەرووی هەڵبژاردەی میانمار دەبێتەوە، بە بردنەوەی لوبنان بە جیاوازییەكی باشی گۆڵ ئەوە بلیتی باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم بۆ خۆی مسۆگەر دەكات، چونكە هەڵبژاردەی كۆریای باشوور پلەی یەكەمی مسۆگەر كردووە.
كۆمەڵەی هەشتەم
لەم كۆمەڵەیە هەردوو هەڵبژاردەی ئۆزباكستان و كۆریای باكوور ركابەری لەسەر پلەی یەكەم و دووەم كۆمەڵەكە دەكەن.
هەڵبژاردەی ئۆزباكستان رووبەرووی هەڵبژاردەی بەحرێن دەبێتەوە و پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بۆ ئەوەی پلەی یەكەم مسۆگەر بكات، لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی كۆریای باكوور رووبەرووی هەڵبژاردەی فلپین دەبێتەوە، تەنیا پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بلیتی باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
كۆمەڵەی حەفتەم
لەم كۆمەڵەیە هەڵبژاردەی تایلاند بەفەرمی پلەی یەكەمی مسۆگەر كردووە، هەڵبژاردەی عێراق رووبەرووی ڤێتنام دەبێتەوە لەم یارییە پێویستی بە بردنەوە هەیە بە جیاوازی 3 گۆڵ زیاتر لەگەڵ چاوەروانی ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەكانی تر بۆ دیاریكردنی چارەنووسی هەڵبژاردەكە لەسەر سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی.
خشتە و كاتی یارییە گرنگەكان بەمشێوەیە:
ئوستراڵیا - ئوردن كاتژمێر 12ی دوای نێوەرۆ
ژاپۆن - سوریا كاتژمێر 1:30 خولەكی دوای نیوەرۆ
لوبنان - ماینمار كاتژمێر 3ی ئێوارە
فلپین - كۆریای باكوور كاتژمێر 3ی ئێوارە
چین - قەتەر كاتژمێر 3:15 خولەكی ئێوارە
عێراق - ڤێتنام كاتژمێر 5ی ئێوارە
ئێران - شانشینی عوممان كاتژمێر 5:30 خولەكی ئێوارە
ئیمارات - سعودیە كاتژمێر 6ی ئێوارە
ئەوەی زیاتر گرنگە هەڵبژاردەكان هەوڵ دەدەن سەركەوتن تۆمار بكەن بۆ باشكردنی ریزبەندی خۆیان لە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، چونكە تیروپشكی قۆناغی سێیەم بە پێی دواین ریزبەندی یەكێتی تۆپی پێی جیهان ئەنجام دەدرێت.رێبین رەمزی
Top