رێنماییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دیاریكرا

رێنماییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دیاریكرا
ئەمرۆ لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەفین كانبی سەرۆكی یەكێتیەكە و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامان كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری هەر چوار یانە سەركەوتووەكەی بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان ئەنجامدرا.
لەم كۆبوونەوەیە بەفەرمی چەند رێنماییەكی تایبەت بە یارییەكان درا، كە تیاییدا كارتی زەرد و سوور لەسەر یاریزانەكان دەسرێتەوە و یاریزانەكان دەتوانن بەشداری یارییەكان بكەن و هەر یانەیەك دەتوانێت راهێنەری لێهاتووی جەستەیی بخاتە نێو دەستەی راهێنەرانی تیپەكە.
هەروەها بەفەرمی یانەی زاخۆ بریاری دا یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان لە یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ ئەنجام بدات و هەروەها یارییەكانی ئەم خولە لە كاتژمێر 3:30 خولەكەی ئێوارە بەرێوە دەچێت و هەردوو كەناڵی ئاسمانی وار و ئەلعراقیە سپۆرت یارییەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە
رۆژی پێنجشەممە 24/3/2016
پێشمەرگەی هەولێر - هەولێر یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر/ پیرمام كاتژمێر 3:30 ئێوارە
زاخۆ - دهۆك یاریگەی زاخۆی نێودەوڵەتی كاتژمێر 3:30 ئێوارە
جێگەی باسە لە نێوان یارییەكان پێنج رۆژ ماوە هەیە.
رێبین رەمزی
Top