ئەمرۆ شەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو یانەی هەندرێن و سۆلاڤ، كات و شوێن و چۆنیەتی بەرێوەچوونی یاری یەكلاكەرەوەی نوێنەران هەردوو یانە باس كرا، كە تیاییدا بریاردرا گشت كارتە زەرد و سوورەكان لەسەر یاریزانەكان بسرێتەوە هەموو یاریزانەكان دەتوانن لەم یارییە بەشداری بكەن و هەروەها ئەگەر هەردوو یانە بە بردنەوە یاخود بە یەكسانبوون وەكو یەك بوون لە گۆڵ تۆماركردن، بۆ نموونە تیپی (أ) لە یاری یەكەم سەركەوت بە ئەنجامی (1-0) و تیپی (ب) سەركەوت لە یاری دووەم بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ، ئەوە یەكسەر هەردوو تیپ پەنا بۆ لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا دەبن بۆ دەستنیشانكردنی تیپی براوە.
دوای راكێشانی تیروپشك بریاردرا یاری یەكەم لە یاریگای بابەگورگور تایبەت بە یانەی سۆلاڤ ئەنجام بدرێت و یاری دووەم لە یاریگەی هەندرێن بەرێوە دەچێت بەمشێوەیە:
رۆژی هەینی 25/3/2016
سۆلاڤ - هەندرێن یاریگەی بابەگۆرگور كاتژمێر 3:30 ئێوارە
رۆژی هەینی 1/4/2016
هەندرێن - سۆلاڤ یاریگەی هەندرێن كاتژمێر 3:30 ئێوارە
جێگەی باسە یانەی سلێمانی بەفەرمی ماڵئاوایی لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دوای كشانەوەی لە خولەكە و دۆراوی یاری نێوان هەردوو یانەی هەندرێن و سۆلاڤ ماڵئاوایی لە خولەكە دەكات.
رێبین رەمزی