كاتی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینیكی كوردستان دیاریكرا

كاتی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینیكی كوردستان دیاریكرا
ئەم هەفتەیە كۆتایی بە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان هات و هەر چوار یانەی هەولێر و زاخۆ لە كۆمەڵەی یەكەم سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین و هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك لە كۆمەڵەی دووەم سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین، بۆیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی چوار گۆشەی زێرین ئاشكرا كرد، كە بەمشێوەیە.
رۆژی پێنشجەممە 24/3/2016
پێشمەرگەی هەولێر - هەولێر یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر لە پیرمام
زاخۆ - دهۆك لە یاریەگەی زاخۆ نێودەوڵەتی
بە پێی زانیارییەكان وا بریارە هەردوو كەناڵی ئاسمانی عێراقیە سپۆرت و وار یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین بگوازنەوە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی.
رێبین رەمزی
Top