ئەفرۆدێت و سەنحارێب گەیشتنە یاری كۆتایی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالەی كچان

ئەفرۆدێت و سەنحارێب گەیشتنە یاری كۆتایی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالەی كچان
ئەمرۆ هەینی لە هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالەی كچان ئەنجامدرا.
لە یەكەم یاری چوار گۆشەی زێرین هەردوو یانەی سەنحاریب و برایەتی رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییەدا كچانی سەنحاریب توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-0) گێم بباتەوە و خۆی بگەینتە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولەكە.
لە دووەم یاری چوار گۆشەی زێرین هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و ئەفرۆدێت رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییەدا كچانی ئەفرۆدێت توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-0)گێم لە پێشمەرگەی سلێمانی بباتەوە و بلیتی دووەمی یاری كۆتایی مسۆگەر بكات.
وا بریارە رۆژی شەممە لە هۆڵی پێشمەرگەی سلێمانی هەردوو یانەی سەنحاریب و ئەفرۆدێت یاری كۆتایی خولەكە ئەنجام بدەن.
جێگەی باسە لەم خولە 7 یانە بەشداریان كرد و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكران و لە هەر كۆمەڵەیەك بۆ چوار گۆشەی زێرین سەركەوتن.
رێبین رەمزی
Top