لە خولی نایابی کوردستان سبەی ھەولێرو شێروانە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، زاخۆش چاوی لە قۆناغی داھاتووە

لە خولی نایابی کوردستان سبەی ھەولێرو شێروانە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، زاخۆش چاوی لە قۆناغی داھاتووە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان سێ یاری گرنگ و چارەنووساز ئەنجام دەدرێت، لە شاری کەلار ھەردوو یانەی شێروانە و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەولێر ئەرکیان ئاسانە چونکە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داھاتوو بەبێ ھیچ شکستێک مسۆگەر کردوە ڕەنگە لەم یارییە بە تیپی دووەم یاری بکات،لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی شێروانە چاوەڕوانی ھۆیەک دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنێـت سەڕەرای ئەوەی مانەوەی خۆی لە خولەکە مسۆگەر کردوە، لەسەر یاریگای بارزانیش لە زاخۆ ھەردوو یانەی زاخۆ و زێرەڤانی لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە یەکسان بوونی ئەم یارییە ڕاستەوخۆ زاخۆ دەگەینێتە قۆناغی داھاتوو بۆیە ھەردوو یانەی ھەموو ھەولێک دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵ پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، لە پیرمامیش ھەردوو یانەی ئارارات و ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ، یانەی ھەندرێن ھیچ ھیوایەکی نەماوە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو لەبەرامبەریشدا یانەی ئارارات دەبێت چاوەڕوانی یاری زاخۆ بێت ئەگەر بێت یانەی ئارارات بە گۆلێکی زۆر بباتەوە سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
١-ھەولێر١٩خاڵ
٢-زاخۆ ١٦خاڵ
٣-کەرکوک ١٥خاڵ
٤-ئارارات ١٤خاڵ
٥-شێروانە ١٤خاڵ
٦-زێرەڤانی ١٣خاڵ
٧-ھەندرێن٩خاڵ
Top