ڕانێری ڕاھێنەرە سەر سپیە بە تەمەنەکە دوای ئەوەی ئەم وەرزە لە خولی یانەکانی ئینگلیزی توانی یانەی لیستەر سیتی بگەینێتە قۆناغێکی شایستە زۆربەی یانەکانی ئەو وڵاتە لە زەویدا بدات و پێشەنگی یانەکانی بەرنەدات بۆ چەندین ھەفتە لە ئێستادا چاوەکان زیاتر لەسەر ئەم ڕاھێنەرەیە، لە ئێستادا بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پَی ئیتالی ھەوڵی ئەوە دەدەن بۆ ئەوەی ڕازی بکەن بۆ ڕاھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئیتالیا یانەی لیستەر سیتیش ھەوڵی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، کلاودیۆ ڕانێر بیری لای بەدەست ھێنانی خولی ئینگلییزیە کە لە ھەشت یاری داھاتوو پێویشتی بە تەنیا ٢٠خاڵە بۆ ئەوەی نازناوەکە بۆ خۆی یەک لای بکاتەوە یەکەمجاریشە یانەی لیستەر سیتی لە مێژووی خۆی پێشەنگی یانەکانی بەمشێوەیە بگرێت و بە توانایەکی کەمەوە ، رۆژنامەکانی وڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان پێ باشە بۆ ئەوەی شوێنی کۆنتی ڕاھێنەر بگرێتەوە کە لە چەند رۆژی ڕابردوو داوای دەستبەرداربوونی ئەرکەکەی کردبوو، رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ڕانیری چەند ھەفتەیەکی ماوە لە خولی ئینگلیزی چیتر کاری ڕاھێنەرایەتی لەگەڵ یانەکان ناکات و چاوی لە ھەڵبژاردە گەورەکانی ئەوروپایە ، یانەکەشی داوای نوێ کردنەوەی گرسێبەستەکەی لێ کردوە تاکو ساڵی ٢٠١٨، رۆژنامەی تایمزی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەرپرسانی لیستەر سیتی حەز بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی ڕاھێنەرەکەیان دەکەن گرێبەستێکیان پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی ئەم ڕاھێنەرە ئیتالیە درێژە بە ژیانی وەرزشی بدات لەگەڵ تیپەکەیان.
کارزان کانەبی