سێ یاریزانی ئەكادیمیا و تازەپێگەیشتووانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
هەر سێ یاریزان (ئەحمەد حەسەن، عەل سەرحان، ئەزوەر عەلی) بەفەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەچكەشێرانی عێراق كران لە چەند رۆژی داهاتوو دەچنە شاری بەغداد بەمەبەستی دەستپێكردن بە مەشقی خۆیان لەگەڵ هەڵبژاردەكە و هەروەها چوون بۆ وڵاتی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆردوگایەكی مەشقی بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئاسیا لەسەر ئاستی بەچكەشێران.
ئەحمەد حەسەن لە هێڵی ناوەراست باڵی راست یاری دەكات و یاریزانی ئەكادیمیای یانەی هەولێرە بەهۆی ئاست بەرزی بۆ تیپی تازەپگەیشتووانی یانەكە بانگهێشت كرا.
ئەزوەر عەلی لە هێڵی ناوەراست باڵی چەپ یاری دەكات و یاریزانی ئەكادیمیای یانەی هەولێر بوو پاشان چووە ریزی تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەكە.
عەلی سەرحان لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات و یاریزانی ئەكادیمیای یانەی هەولێر بوو پاشان چووە ریزی تازەپێگەیشتووانی یانەكە.
هەردوو یاریزان ئەزوەر عەلی و عەلی سەرحان بەمەبەستی دانەبران لە مەشقەكانیان رۆژانە لەگەڵ قوتابخانەی باداوە مەشقی خۆیان ئەنجام دەدەن و عەلی حەسەن لە ئەكادیمیای یانەی هەولێر مەشقی خۆی دەكات.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: هەندرێن مەرزانی
