كچە یاریزانێكی كورد بووە گۆڵكاری عێراق

كچە یاریزانێكی كورد بووە گۆڵكاری عێراق
دوای تەواوبوونی یارییەكانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی یاریگا بچووكراوە لەسەر ئاستی كچان، یانەی قوە جویە بووە پاڵەوانی خولەكە پاش بردنەوەی لە یانەی گازی باكوور تاكە نوێنەری كوردستان لەم خولە.
لەم پاڵەوانێتیە كچە یاریزانی گازی باكوور هێدی خان مەجید توانی سەرنجی هەمووان بۆ خۆی رابكێشێت پاش ئەوەی بووە گۆڵكاری خولی عێراق بە تۆماركردنی 11 گۆڵ.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاست بەرزی هێدی خان بووە جێگەی سەرنجی یانە بەشداربووەكانی خولەكە.
هێدی خان مەجید بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی گازی باكوور كرد و لە ریزی یانەی ئەفردۆێت یاری دەكات و توانی لەگەڵ یانەكەی پلەی دووەمی خولی كوردستان بە دەستبهێنێت و یەكێك بووە لە باشترین یاریزان و گۆڵكارانی خولەكە.
رێبین رەمزی
Top