كچانی گازی باكوور دووەم بوون
لە یاری كۆتایی خولەكەدا هەردوو یانەی قوە جویە و گازی باكوور رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییە یانەی قوە جویە توانی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرانبەر بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەكە.
لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكە خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا، كە بەمشێوەیە بوو.
باشترین ناوبژیوان: عەدنان عەزم
باشترین گۆڵپارێز: زینە تاریق یانەی قوە جویە
باشترین یاریزان: زینب عەباس یانەی قوە جویە
باشترنی گۆڵچی گۆڵكار: ئەسما عەلی كۆربەندی شاری سەدر
جێگەی باسە كچانی گازی باكوور سودیان لە یاریزانانی یانەكانی ئەفرۆدێت و ئافرەتانی هەولێر وەرگرت.
رێبین رەمزی
