ئەنجامی پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ شمشێربازی

ئەنجامی پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ شمشێربازی
وەكو چالاكی ساڵانی خۆی یەكیەتی شمشێربازی لقی هەولێر هەڵستا بە سازكردنی پاڵەوانیەتییەكی كراوە بۆ یانەكانی هەولێر و دەوروبەری و پاڵەوانیەتییەكەیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بۆ چەكی (شیر شمشێربازی) بوو.
ئەم پاڵەوانیەتییە بە بەشداری (15) یاریزان كە نوێنەرایەتی (پێنج) یانەی هەولێریان دەكرد ئەنجامدراو لە یەكەم ڕۆژی پاڵەوانیەتییەكەیش یاریزانەكان بۆ سەر (سێ‌) كۆمەڵە دابەشكرابوون و یارییەكانی هەر كۆمەڵەیەكیش بە شێوازی خول ئەنجامدرا و هەر یارییەك لەم قۆناخە لە (سێ‌) خولەك و (پێنج) لێدان پێكهاتبوو.
دوای پۆلین كردنی یاریزانەكان لە ڕۆژی یەكەمدا، دواتر لە دووەم ڕۆژی پاڵەوانیەتییەكەیش لەنێو هۆڵی داخراوی ئەكاد ـ عەنكاوە یارییەكانی قۆناخی (هەشت) و تا كۆتایی ئەنجامدران و كە لەوێدا یارییەكان بە سیستەمی یەك دۆڕان بە (نۆ) خولەك و (15) لێدان ئەنجامدرا.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەیش بەمشێوەیە بوو:
ڕابەر ئەكرەم ـ یانەی هەندرێن ـ پلەی یەكەم.
گۆران ئازاد ـ یانەی شەقڵاوە ـ پلەی دووەم.
هێور یوسف ـ یانەی پێشكەوتن ـ پلەی سێیەم.
محەممەد سەلاح ـ یانەی هەندرێن ـ سێیەم دوبارە.
رێبین رەمزی
Top