هەولێر بەفەرمی سەرکەوت بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاستلینکی کوردستان

هەولێر بەفەرمی سەرکەوت بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاستلینکی کوردستان
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بۆ تۆپی پێی ئەمرۆ یارییەکانی هەفتەی دوازدەیەم ئەنجامدرا، کە تیاییدا بەفەرمی هەولێر سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولەکە.
لە یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری یانەی هەولێر میوانداری یانەی ئاراراتی کرد، یارییەکەش بەیەکسانبوونی هەردوو یانە تەواو بوو بە ئەنجامی ۱-۱ گۆڵ گۆلی هەولێر لە رێگەی یاریزان رابەر خالید تۆماری کرد و گۆلی ئارارات لە رێگەی یاریزان عەلی عەزیز تۆمارکرا.
لە یارییەکی تردا یانەی زێرەڤانی بەفەرمی لە خولی نایابی فاست لینکی کوردستان مایەوە دوای توانی بە ئەنجامی ۱-٠ گۆڵ لە یانەی کەرکووک بباتەوە تاکە گۆلی یارییەکەش لە رێگەی یاریزان بیلال ساڵح تۆمارکرا.
لە یسریگەی هەندرێن یانەی خاوەن یاریگا و جەماوەر تووشی دۆران هات بەرانبەر یانەی زاخۆ بە ئەنجامی ۱-٠ گۆل، بەم ئەنجامە بەفەرمی هەندرێن یاری مانەوە لە خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بەرانبەر سۆلاڤ ئەنجام دەدات.
ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم بەمشێوەیە
۱- هەولێر ۱۹ خاڵ
۲- زاخۆ ۱٦ خاڵ
۳- کەرکووک ۱٥خاڵ
٤-ئارارات ۱٤ خاڵ
٥- شێروانە ۱٤ خاڵ
٦-زێرەڤانی ۱۳ خاڵ
۷- هەندرێن ۹ خاڵ
یارییەکانی هەفتەی کۆتایی رۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت بەم شێوەیە
شێروانە - هەولێر یاریگەی کەلار
هەندرێن - ئارارات یاریگەی هەندرێن
زاخۆ - زێرەڤانی یاریگەی زاخۆ
رێبین رەمزی
Top