لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ھەندرێن شەڕی رزگاربوون دەکات

لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ھەندرێن شەڕی رزگاربوون دەکات
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی دوازدەھەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆدوو شەممە سێ یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان ئەنجام بدرێت، لە کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە یانەی ھەندرێنی دواین ریزبەندی یانەکان کە ئەم وەرزە ئاستی تیپەکە وەکو پێیوست نەبووە لە دواین ریزبەندی یانەکان دێت لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی زاخۆ دەکات ، بۆ ئەم یارییەش کوڕانی دڵشاد مەعروف ھەمووھەولێک دەدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنین و خۆیان لە خانەکانی دواوەی ریزبەندی یانەکان ببەنە پێشەوە، لەبەرامبەریشدا زاخۆ نایەوێ بە دەستی بەتاڵی بگەرێتەوە ،ھەولێریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری ئارارات دەکات ھەولێر دەیەوێت بە سێ خاڵی یارییەکە خۆی بگەینێتە قۆناغی داھاتووی خولی نایاب،ئاراراتیش بۆ سێ خاڵ دەجەنگی بۆ ئەوەی خۆی لە ریزبەندی یانەکان نزیکتر بکاتەوە شەڕی بەدەست ھێنانی پلێتێک بکات، لە دۆھکیش زێرەڤانی کە ئەمساڵ دووچاری بارێکی نەخوازراو بوو نەیتوانی پارێزگاری لە ئەنجامە باشەکانی وەرزی ڕابردووی بکات بۆ ئەم یارییەش چاوی لە سەرکەوتن و خۆ دەربازکردنە لەم قەیرانەی ئەنجامی خراپ، کەرکووکیش شەڕی بەدەستھێنانی پێشەنگی یانەکان دەکات ھەردوو یانەش پێش بینی یارییەکی بەھێزیان لێ دەکرێت، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
گروپی یەکەم
١-ھەولێر١٨خاڵ
٢-کەرکووک ١٥خاڵ
٣-شێروانە ١٤خاڵ
٤-ئارارات١٣خاڵ
٥-زاخۆ١٣خاڵ
٦-زێرەڤانی ١٠خاڵ
٧-ھەندرێن ٩خاڵ
Top