لە خولی پلە یەکی کوردستان سبەی گازی باکور ڕووبەرووی ھەڵەبجەی شەھید دەبێتەوە،سیروانیش میوانداری ئاڵتون کۆپری دەکات

لە خولی پلە یەکی کوردستان سبەی گازی باکور ڕووبەرووی ھەڵەبجەی شەھید دەبێتەوە،سیروانیش میوانداری ئاڵتون کۆپری دەکات
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی ھەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بڕیارە سبەی سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت، لەسەر یاریگای بارزان لە بلێ ھەردوو یانەی ھەلۆ و ئاکرێ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی لە خانەکانی پێشەوە نزیک ببنەوە،لە کەرکووکیش یانەی گازی باکور میوانداری یانەی ھەڵەبجەی شەھید دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی گازی باکوری خاوەن یاریگا دەیانەوێ درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و پێشەنگی یانەکان قایمتر بکەن یانەی ھەڵەبجەی شەھیدیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێتەوە پارێزگای ھەڵەبجە بۆیە ئامادەکاری ھەردوو یانەش بۆ سێ خاڵی یارییەکەیە، لە سلێمانیش سیروانی نوێ میوانداری ئاڵتون کۆپری دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی سیروان ئامادەکارییەکی باشیان کردوە لەسەر دەستی ڕاھێنەری بەتوانای یانەکە رزگار عەلی بۆ ئەوەی پێشەنگی یانەکان بپارێزێت و زیاترە ھەنگاو بنێ بۆ بەدەست ھێنانی پلێتی خولی نایابی کوردستان، ئاڵتون کۆپریش لە پردێیەوە گەشتی سلێمانی کردوە دەیەوێت بە ئەنجامی شایستە بگەرێتەوە، ھەر لەسلێمانیش ھەردوو یانەی ئاشتی و شەھیدان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ھەموو ھەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، پێشمەرگەی سلێمانیش دەچێتە شاری دھۆک و لەسەر یاریگای سێمێل ڕووبەرووی یانەی سێمێل دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش پێشمەرگە بۆ سێ خاڵ چۆتە دھۆک و نیازی وەرگرتنی پێشەنگی یانەکانی ھەیە، سێمێلیش نایەوێ لەبەردەم ھاندەرانی بەدەست بەتاڵی بێتە دەرەوەی یاریگا، لە قەزای دەربەندیخانیش ھەردوو یانەی خاک و دەربەندیخان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ڕاھێنەرانی ھەردوو یانە پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
Top