هەولێر یەكەم سەركەوتنی لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە بە دەستهێنا

هەولێر یەكەم سەركەوتنی لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە بە دەستهێنا
لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی یەكەمی خولی پلە نایابەكانی عێراق ئاستی (ب) بۆ تۆپی بالە، ئەمرۆ پێنجشەممە لە هۆڵی داخراوی كۆفە سێ یاری ئەنجامدرا، تاكو نوێنەری كوردستان یانەی هەولێر توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و لە یەكەم یاری سەركەوتن تۆمار بكات و بە ئەنجامی (3-1) گێم لە یانەی دغارەی بردەوە و یەكەم سێ خاڵی خولەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات، ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو.
هەولێر - دغارە 3-1گێم
كوفە - جەبایش 3-0 گێم
مەدینە - قاسم 3-0 گێم
ریزبەندەكە دوای تەواوبوونی یارییەكانی جەولەی یەكەم بەمشێوەیە:
1- كوفە 3 خاڵ
2- مەدینە 3 خاڵ
3- هەولێر 3 خاڵ
4- دغارە سفر خاڵ
5- جەبایش سفر خاڵ
6- قاسم سفر خاڵ
وا بریارە سبەی هەینی یارییەكانی جەولەی دووەم ئەنجام بدرێت و خشتەی یارییەكان بەمشێوەیە:
كوفە - مەدینە
دغارە - جەبایش
هەولێر - قاسم كاتژمێر 3ی ئێوارە
جێگەی باسە لەم خولە دوو یانە سەردەكەوت بۆ خولی نایابی عێراق ئاستی یەكەم لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top