پێنجشەممە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە لە نەجەف دەستپێدەكات

پێنجشەممە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە لە نەجەف دەستپێدەكات
بە بەشداریكردنی شەش یانە وا بریارە رۆژی پێنجشەممە لە هۆڵی داخراوی كوفە یارییەكانی خولی نایابی عێراق (ب) بۆ تۆپی بالە دەستپێبكات و یانەی هەولێر تاكە یانەی كوردستانە لەم خولە بەشداری دەكات.
هەر شەش یانە لە رێگەی ئەنجامدانی یارییەكانی پاڵاوتن لە ناوچەكانی كوردستان و باكوور و باشوور و ناوەراست و بەغداد توانیان خۆیان بگەینە یارییەكانی قۆناغی كۆتایی بۆ ركابەری كردن لەسەر دوو بلیتی سەركەوتن بۆ خولی نایابی عێراق لەسەر ئاستی (أ) بۆ وەرزی داهاتوو، یانە بەشداربووەكانیش هەریەكە لە (هەولێر، مەدینە، جەبابیش، كوفە، دغارە، قاسم) و یانەی ئەبو خەسیب بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە خولەكە راگەیاند.
وا بریارە یانەی هەولێر سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 3ی ئێوارە لە هۆڵی داخراوی كوفە یەكەم یاری خۆی لە خولەكە ئەنجام دەدات.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لەم وەرزدا توانی ئەنجامی بەرچاو بە دەستبهێنێت، كاتێك بووە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان و هەروەها لە یارییەكانی پاڵاوتن توانیان سەربكەون بۆ یارییەكانی قۆناغی كۆتایی.
رێبین رەمزی
Top