كاتی یارییەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دیاریكرا

كاتی یارییەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دیاریكرا
ئەمڕۆ شەممە 5-3-2016 یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و سەرجەم ئەندامانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دا و چەند بڕیار و راسپاردەیەكی نوێی راگەیاند، بە تایبەتی سەبارەت بە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، كە بەم شێوەیە بوون:
1- ئەو یارییانەی لە گرووپی یەكەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان ماون، بەم شێوەیە ئەنجامدەدرێن:
أ- رۆژی پێنجشەممە 10-3-2016
ب- رۆژی دووشەممە 14-3-2016
ت - رۆژی هەینی 18-3-2016
2- یارییەكانی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان هەر پێنج رۆژێك جارێك بەڕێوەدەچن.
3- رۆژی پێنجشەممە 24-3-2016 یارییەكانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دەستپێدەكات.
4- هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی یەكلاكەرەوەی دواتیپی نێوان هەردوو گرووپ بۆ مانەوە لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، بەم شێوەیە دەبێت:
أ- یاریی چوون، رۆژی هەینی 25-3-2016 ئەنجامدەدرێت.
ب- یاریی گەڕانەوە، رۆژی هەینی 1-4- 2016 ئەنجامدەدرێت.
5- نوێنەرانی یانە سەركەوتووەكان بۆ قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، لە كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیی تۆپی پێ لە 19-3-2016 لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئامادەبن، كە پێویستە ئەو بەڕێزانە بۆ هەر یانەیەك ئامادەبن:
أ - سەرپەرشتیاری تیپ
ب- ستافی مەشق (راهێنەر و یاریدەدەری راهێنەر و راهێنەری گۆڵپارێزان).
6- نوێنەری هەردوو یانەی دواپلەی هەردوو گرووپی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان رۆژی شەممە 19-3-2016 لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگەی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان ئامادەبن، كە پێویستە (سەرپەرشتیاری تیپ و راهێنەر) ئامادەبن.
7- لە یاریی نێوان ئاڵتوون كۆپری و شەهیدان لە خولی پلە یەكی كوردستاندا، بەهۆی دەركردنی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی شەهیدان (هەمزە ئەحمەد)، ئەوا ناوبراو لە یاریی داهاتووی یانەكەی نابێت ئامادەبێت.
رێبین رەمزی
Top