ئارارات گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێك مۆركرد

ئارارات گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێك مۆركرد
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی ئارارات گرێبەستی لەگەڵ یاریزان موهێمن سەلیم مەلاخ تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان مۆركرد.
یانەی ئارارات لە كۆمەڵەی یەكەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان یاری دەكات و ئێستا لە پلەی پێنجەمی كۆمەڵەكە دێت بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ.
موهێمن سەلیم مەلاخ لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق یاریكردووە و هەروەها لە ریزی چەندین یانەی بەناوبانگی عێراقی یاریكردووە وەكو یانەكانی شورتە و زەورا.
گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەی ئارارات بە بری دوو ملیۆن و پێنچ سەد هەزار دینار بۆ سێ یاری.
رێبین رەمزی
Top