لە خولی نایابی کوردستان سبەی ھەولێرو کەرکووک، ھەندرێن و زێرەڤانی دوو یاری بەھێز ئەنجام دەدەن
لەمیانی یارییەکانی گەڕی ھەژدەیەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان ئەنجام بدرێت، لە کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە سبەی سێ یاری گرنگ بەرێوەدەچێت، لە شاری ھەولێر لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەندرێن و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەستبھێنین ، ھەندرێن بۆ رزگار بوون لە دواین پلەی ریزبەندی یانەکان و زێرەڤانیش بۆ ھەوڵدان بە گەیشتن بە یارییەکانی قۆناغی داھاتووو ئەم یارییەش یەکێک دەبێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە، ھەر لە ھەولێرو لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فرەنسۆ ھەریری ھەردوو یانەی ھەولێرو کەرکووک لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر لە ئامادە باشی تەواودان بۆ ئەوەی بتوانن پێشەنگی یانەکان بپارێزن و گەیشتن بە قۆناغی داھاتوو بە تەواوی مسۆگەر بکەن ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی کەرکووک بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن دێن لە کاتێکدا کە ئەوان لە ئەرکێکی قورسدادەبن لەبەرامبەر ھەولێری خاوەن یاریگا کە ئاستی ئەم وەرزە زۆر بەرزە و یاریزانانی تیپەکەش لە خولی کوردستان یاری بۆ یاری ئاستی بەرزتر پێشکەش دەکەن ئەم یارییەش یەکێک دەبێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە، لە قەزای کەلاریش لە دەڤەری گەرمیان ھەردوو یانەی شێروانە و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانەلە کێبرکێ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەن بۆ ئەوەی شوێنەکانیان لە ریزبەندی یانەکان بپارێزن، شێروانەش لەسەر یاریگای خۆی ئاستی شایستە پێشکەش دەکات بە تایبەت لە قۆناغی دووەم بۆیە پێش بینی دەکرێ ئەم یارییە شەڕی بەدەستھێنانی پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکان بێت، رۆژی ھەینیش لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە سێ یاری گرنگ و بەھێز بەرێ,ە دەچێت یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی دھۆک دەکات لە یارییەکی زەحمەتدا بۆ ئەم یارییەش یانەی نەورۆز ھەموو کارەتەکانی سەرکەوتن تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ بێتە نێ, کێبرکێ بەدەستھێنانی پلێتی قۆناغی داھاتوو ، لەبەرامبەریشدا دھۆکییەکان بە وەرەیەکی بەرزەوە گەشتی سلێمانیان کردوە بۆ ئەوەی درێژە بە ڕکابەرەییەکان بەدەن لەگەڵ پێشمەرگەی ھەولێر بۆ بەدەستھێنانی پلێتی قۆناغی دووەمی خولەکە ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان ھەژمار دەکرێت، یانەی برایەتیش میوانداری سۆلاڤی دواین ریزبەندی یانەکان دەکات لە یارییەکی ئاساندا بۆ ئەم یارییەش برایەتی ھەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو بکاتەوە و سۆلاڤیش ھیچ ھیوایەکی ئەوتۆی نەماوە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو ڕکابەرییەکان، لە پیرمامیش لە یارییەکی بەھێز و لوتکەی یارییەکان ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو گارە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی پێشمەرگەی ھەولێر بە پلانەکانی سەمیر بابۆ ئامادەکارییەکی باشی کردوە بەھیوای ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی شایستە پێشکەش بکات و پێشەنگی یانەکان بپارێزێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو مسۆگەر بکات، لەبەرامبەریشدا یانەی گارە کە ئاستی وەکو پێویستە لە قۆناغی دووەم بۆیە بە ھیواوە ھاتۆتە ھەولێرو چاوی لە بەدەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بۆ ئەوەی بتوانن بگەنەوە نێو کێبرکێ و بەردەوامی دان بە ئەنجامی باش بۆ ئەوەی لوتکەی یانەکانیش لە تیپی میواندار وەربگرێت گشت یارییەکانیش لە کاتژمێر٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
گروپی یەکەم
١-ھەولێر١٦خاڵ
٢-زاخۆ١٢خاڵ
٣-شێروانە١١خال
٤-کەرکوک١١خاڵ
٥-ئارارات١٠خاڵ
٦-زێرەڤانی ١٠خاڵ
٧-ھەندرێن ٦خاڵ
گروپی دووەم
١-پێشمەرگەی ھەولێر ١٧خاڵ
٢-دھۆک١٦خاڵ
٣-گارە ١٥خاڵ
٤-نەورۆز١١خاڵ
٥-برایەتی ١٠خاڵ
٦-سۆلاڤ٢خاڵ
