یانەكانی هەندرێن و زێرەڤانی لەسەر مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی یانەی هەولێر كێبركێ دەكەن
بۆ ئەم مەبستەش یانەی هەندرێن توانی ریزەكانی تۆكمە بكات بە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزانی یانەی هەولێری بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانان (دلێر حاتەم، كۆسرەت بایز، سیروان خدر، محەمەد خالید جەفال)، كە هەر چوار یاریزان لە یاری داهاتووی یانەكەیان بەرانبەر یانەی زێرەڤانی بەشداری دەكەن لە هەمان كاتدا رێكار هاشم بەشداری لە یارییەكە دەكات دوای چاكبوونەوەی لە پێكانەكەی.
لە بەرانبەردا یانەی زێرەڤانی بەفەرمی توانی سوود لە ئەزموونی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر سەرهەنگ موحسین وەربگرێت بۆ ئەوەی لەم سێ یارییە بەشداری لەگەڵ یانەكە بكات بەمەبەستی رزگاركردنی تیپەكە لە هەرەشەی دابەزین بۆ خولی پلە یەكی كوردستان، وا بریارە سەرهەنگ موحسین رۆژی پێنجشەممە لە یارییە چارەنووسازەكەی بەرانبەر هەندرێن بەشداری بكات.
جێگەی باس هەر پێنج یاریزانی یانەی هەولێر بەشێوەی خواستن پەیوەندیان بە یانەكانی هەندرێن و زێرەڤانی كردووە دوای تەواوی بوونی خولەكە دووبارە پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكەنەوە.
رێبین رەمزی
