لە خولی پلە یەکی کوردستان پێشمەرگەی سلێمانی و کۆیە و گازی باکور سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکرد
لەدرێژەی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو لە ھەفتەی چوارەمی خولەکە بەرێووە چوو، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی خاکی کەرکووکی کرد و توانی یارییەکەی لێ بباتەوە بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ، یانەی کۆیەش لەسەریاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانیان میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد و لە یارییەکی ئاست بەرزدا یانەی کۆیە بەتاکە گۆلێک یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستھێنا،لە دێربی شاری کەرکووکیش یانەی سەورە بە گازی باکور دۆرا بە تاکە گۆلێکی خاوێن، یانەی ئاکرێش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانیان ڕووبەرووی یانەی شەھیدان بوونەوە یارییەکەیان بە تاکە گۆلێک لێ بردەوە، لە قەزای سۆرانیش ھەردوو یانەی سۆران و ئاشتی بەیەک گەیشتن لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوو لا بەگۆلێک یەکسان بوون، یانەی ئاڵتون کۆپریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شەھیدانی کردو لە یارییەکی بەھێزدا کوڕانی شەھیدان توانیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ یارییەکە ببەنەوە بەسێ خاڵ گەڕانەوە،.
