پاریس سان جێرمان بەدوای شوێنگرەوەی زلاتانە

پاریس سان جێرمان بەدوای شوێنگرەوەی زلاتانە
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پلانی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی یانەی لیڤەرپول رۆبیرتۆ فیرمینۆ دادەرێژێت بۆ ئەوەی لەداهاتوو شوێنی ئەستێرە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بگرێتەوە. فیرمینۆ دوای ئەوەی لە هاوینی 2015 لەیانەی هۆڤنهایمی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بەریزەكانی لیڤەرپول كرد، بەڵام لەژێر چاودێری برندن رۆدجرز نەیتوانی شوێنی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی تیپەكە بكاتەوە، بەڵام لەسەردەمی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەر توانی بوونی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە جێی متمانەی ڕاهێنەری نوێی یانەكە. لای خۆیەوە پێگەی وەرزشی fichajes ئاماژەی بۆئەوەكردوە پاریس سان جێرمان سەرسامیی خۆی بە ئاستی ئەم یاریزانە دەربڕیوە بەتایبەت كە توانیویەتی لەماوەی 23 یاری خولی پریمەرلیگ شەش گۆڵ بۆ تیپەكەی تۆمار بكات. بەپێی ڕاپۆرتەكان بیرۆكەی هێنانی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی تیپە فەرەنسیەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا قەرەبووی رۆیشتنی چاوەڕوانكراوی هەریەك لە ئەدیسۆنی كاڤانی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بكاتەوە. پێویستە بوترێت یانەی مانچستەر یونایتد ئارەزووی هەیە زلاتان بباتە ریزەكانی خۆی و چێڵسی و ئەرسناڵیش لەهەوڵی بەدەست هێنانی كاڤانین.
Top