یاریزانێكی پێشمەرگەی هەولێر ماڵئاوایی لە یانەكەی دەكات
هەرچەندە رۆژی هەینی یانەی پێشمەرگەی هەولێر یارییەكی چارەنووساز بەرانبەر یانەی گارە لە نێو یاریگەی خۆی ئەنجام دەدات بەمەبەستی دەستنیشانكردنی تیپی سەركەوتوو بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین و یاریزان میران كەریم لەسەرەتای خولەكە وەكو یاریزانێكی سەرەكی لەگەڵ تیپەكەی بەشداری كرد و لەم وەرزدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.
میران كەریم باسی لە هۆكاری چوونی بۆ هاندەران دەكات و دەڵێت: خانەوادەكەم لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبن و ئێستاش بەفەرمی كاری بانگهێشتنامەكەم تەواو بوو بۆیە ناچارم بچمە ئەڵمانیا، بەڵام ئەگەر رێكارە یاساییەكان لەم وڵاتە زوو تەواو بوو و ئەگەر یانەكەم گەیشتە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین ئەوە دووبارە پەیوەندی بە تیپەكە دەكەمەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێكی شایستە بۆ یانەكەمان تۆمار بكەین.
رێبین رەمزی
