یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی لە دهۆك ئەنجامدا
1- بانگهێشتكردنی یاریزانی یانەی برایەتی "هەژار جەبار - ژمارە 14" بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیی تۆپی پێ لە رۆژی شەممەی داهاتوو 5-3-2016 لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بۆ كاری پێویست.
2- لە یاریی نێوان دهۆك و برایەتی لە خولی نایابی فاستلینك، بەهۆی دەركردنی یاریزان "سەلام ئەحمەد- ژمارە 31" لە یانەی برایەتی و هەروەها وتنی وشەی ناشیرین و جوێندان و دەرچوون لە گیانی بەرزی وەرزشی، بڕیاردرا:
أ- راگرتنی بۆ یەك یاریی داهاتوو، لەگەڵ مانەوەی كارتە سوورەكەی، (واتا راگرتنی بۆ دوو یاریی داهاتوو).
ب- غەرامەكردنی بە بڕی 150 هەزار دینار.
ت - ئاگەداری بۆ یانەی دهۆك بە كۆنتڕۆڵكردنی جەماوەری یانەكەی لە یارییەكانی داهاتوو، ئەگەرنا دووچاری سزای توند دەبن.
ج - راگرتنی عومەر رەشید ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك بۆ یەك یاری بە یاوەرینەكردنی تیپەكەی، هەروەها بۆی نییە لە هیچ یارییەك لە یاریگە ئامادەبێت، چونكە ناسنامەی یەكێتییەكەمانی نییە.
و- غەرامەكردنی عومەر رەشید بە بڕی 250 هەزار دینار.
3- لە یاریی نێوان گازی باكوور و هەڵۆ لە خولی پلە یەكی كوردستان، بەهۆی دەركردنی ئەحمەد خەلیل سەرپەرشتیاری یانەی هەڵۆ، بەهۆی ناڕەزایی بەردەوامی لە ستافی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاری یارییەكە، بڕیاردرا:
أ- راگرتنی بۆ یاریی داهاتووی یانەكەی.
ب- غەرامەكردنی بە بڕی 250 هەزار دینار.
4- ئاگەداری یانەی سەورە دەكەین، كە پابەندی رێنماییەكانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بن، هەروەها هیچ كەسێك نابێت بێتە نێو یاریگە، كە ناسنامەی یەكێتیی تۆپی پێی نەبێت.
5- ئاگەداری هەردوو یانەی دەربەندیخان و سێمێل لە خولی پلە یەك دەكەین، لە كاتی ئەنجامدانی یاری لە یاریگەكانیان، پێویستە شوێنی دانیشتنی یاریزانانی یەدەگ و سەرپەرشتیار و ناوبژیوانی چوارەم دابین بكەن، ئەگەرنا یارییەكانی داهاتوویان لە یاریگەی خۆیاندا ئەنجام نادرێت.
6- لە یاریی نێوان دەربەندیخان و سێمێل، بەهۆی پەلاماردان و دەرچوون لە گیانی وەرزشی و هێرشكردنە سەر پەیامنێر و كامێرەمانی كەناڵی گەلی كوردستان لەلایەن یاریزانی یانەی سێمێل (حاجی حاجی - ژمارە 1)، بڕیاردرا:
أ- راگرتنی بۆ یەك یاریی داهاتووی یانەكەی.
ب- غەرامەكردنی بە بڕی 150 هەزار دینار.
7- داوا لە سەرجەم پەیامنێر و كامێرەمانەكانی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین، لە كاتی كۆتاییهاتنی یارییەكاندا، یان روودانی گرفت و كێشە، واباشترە بەهۆی كاردانەوەی یاریزانان و ستافی هونەریی یانەكانەوە، لە رووداوەكان نزیك نەبنەوە و لە دوورەوە كار و رووماڵی خۆیان بكەن.
رێبین رەمزی
