لە خولی نایابی کوردستان ھەولێرو زێرەڤانی بە خالێک یەکسان بوون

لە خولی نایابی کوردستان ھەولێرو زێرەڤانی بە خالێک یەکسان بوون
کارزان کانەبی
لەدرێژەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە سێ یاری گرنگ بەرێوەچوو لە شاری دھۆک لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیەدا ھەردوو یانەی زێرەڤانی و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان بە درێژایی ماوە یارییەکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو چەندین ھەوڵی ئەوەیانداد کەوا زووتر گۆڵ تۆماربکەن ، بەڵام سەرئەنجام ھەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەکسان بوون و خاڵی یارییەکەیان بۆخۆیان دابەشکرد، گۆڵەکانی زێرەڤانی ھەریەک لە یاریزانان(کارسازمحەمەد، فەرھاد سەدیق) تۆماریان کرد ، دوو گۆڵەکەی ھەولێریش یاریزان(بەلێن وشیار ) تۆماری کرد، لە شاری زاخۆش یانەی ئارارات بووە میوانی زاخۆ لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوولا بە گۆلێک یەکسان بوون ، گۆڵی ئارارات (محەمەد عەدنان) تۆماری کرد، گۆڵی زاخۆ کاپتنی یانەی زاخۆ(بەرۆژجادر) تۆماری کرد، لە شاری کەرکووکیش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی کەرکووک و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانەی توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و چەندین ھەوڵی تۆمار کردنی گۆڵیاندا لە ماوەی ٩٠ خولەکی یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو سەرئەنجامیش ھەردو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و خالێکیان پێبرا لە یارییەکە، ئەمەش ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمە.
گروپی یەکەم
١-ھەولێر١٦خاڵ
٢-زاخۆ١٢خاڵ
٣-شێروانە١١خال
٤-کەرکوک١١خاڵ
٥-ئارارات١٠خاڵ
٦-زێرەڤانی ١٠خاڵ
٧-ھەندرێن ٦خاڵ
Top