بەمەبەستی زیاتر گرنگیی دان بە یارییەكانی پاسكیل سواری لەسەر ئاستی عێراق و بەرەو پێشبردنی ئاستی یارییەكە و وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتی ناوەندی پاسكیل سواری عێراقی پاڵەوانێتی پاسكیلسواری یانەكانی عێراقی بۆ هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشور و باكوری عێراق بەڕێوە دەبات، لەم بارەشەوە مەحمود عەزیز سەرۆكی یەكێتی ناوەندی پاسكیلسواری عێراقی ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بە ئامانجی زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی یاری پاسكیلسواری لە شارەكانی عێراق و خزمەتكردنی یاریزانانی كوڕو كچی یانەكانی شارەكانی عێراق ئێمە پاڵەوانێتیی پاسكیلسواری یانەكانی عێراق ئەنجام دەدەین، بۆ یانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی لە 24ی ئەم مانگە لە شاری دیوانیەی باشوری عێراق و بۆ یانەكانی باكوری عێراق و كۆمەڵەی كوردستان لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە شاری كەركووك بەرێوەی دەبەین، مەبەستمان لە كردنەوەی پاڵەوانیتیەكان درێژەدانمان بە بەرز كردنەوەی ئاستی یاری پاسكیلسواری و دەستنیشان كردنی یاریزانانە بۆ هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە یاری پاسكیلسواری بكەین لەسەرتاسەری عێراق، چونكە خاوەنی ژمارەیەك یاریزانانی بەتواناین لەسەر ئاستی عێراق.