یۆڤانتس بۆ بەرشلۆنە : دیبالا و پۆگبا بۆ فرۆشتن نین
پیپی مارۆتا بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتس لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فوتبۆل ئیتالیا رایگەیاند یانەی یۆڤانتس دەستبەرداری ئەستێرەكانی نابێت، چونكە یانەی خانمە پیرەكە هەوڵی ئەوە دەدات باشترین پێكهاتە كۆبكاتەوە، دەربارەی دیبالا مارۆتا گوتی : مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ دیبالا سەركێشیەكی گەورە بوو بۆ یانەكەمان بەڵام گرێبەستەكە سەركەوتوو بوو، ئێمە باش دەزانین كە دیبالا یاریزانێكی لێهاتووە و داهاتووەكی پڕشنگداری هەیە بۆیە ئەم یاریزانە داهاتووی یانەی یۆڤانتسە و هێشتا زۆری لەهەگبەدایە پێشكەشی بكات .
دەربارەی یاریزان پۆل پۆگبا مارۆتا گوتی : پۆگبا یاریزانێكی گەورەیە و دەتوانێ زۆر زیاتر خزمەتی یانەی یۆڤانتس بكات لەوانەیە ئاستی هاتبێتە خوارەوە بەڵام هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی .
هەروەها مارۆتا لە كۆتایی لێدوانەكەی گوتی : ئێمە دەمانەوێ یۆڤانتس بەهێزبكەین و ئامادەنین دەستبەرداری یاریزانەكانمان بین هەربۆیە رازی نەبووین هەردوو یاریزان زازا و رۆجانی بفرۆشین لە گواستنەوەی زستانەدا.
