بالۆتیلی داھاتووی خۆی دیاری کرد

بالۆتیلی داھاتووی خۆی دیاری کرد
ماریۆ بالۆتیلی یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە کۆتایی ئەم وەرزە دەچێتە خولی یانەکانی چینی بۆ یانەی کۆب یاری دەکات ، ھەرچەندە ئەم وەرزە یانەی ئەی سی میلان کە بەشێوەی خواستن ئەم یاریزانەی گواستبووە ریزی یانەکەی بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزەییەکە دەکاتەوە دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی خواستنەکەی لەم ھاوینە ، چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لە وڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا دەستەی کارگێڕی یانەی لیڤەرپول ئەوەیان رەت کردۆتەوە کە پێویستیان بەم یاریزانە ھەبێت و بۆیە ئامادەی دەکەن بۆ فرۆشتن ، یانە چینەیەکانیش ڕەنگە ئەم یاریزانە بگوازنەوە خوڵی ئەو وڵاتە کە چەند یانەیەک داوای ماریۆی کردوە کارگێرانی یانە ئینگلیزیەکەش دەیەوێت سوود لە فرۆشتنی وەربگرن جگە لە یانە چینیەکان چەند یانەیەکی وڵاـی تورکیاش ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکەی پێشووی یانەی مان سیتی و ئەی سی دەکەن گرنگی بە تواناکانی دەدەن و بڕە پارەیەکی باشیان بۆ گواستنەوەی داناوە ، یانەکانی وڵاتی چینیش لە ئێستادا گرێبەستیان لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانای وڵاتانی ئەوروپی کردوە بۆ بەھێزکردنی خولەی وڵاتەکەیان.
کارزان کانەبی
Top