ڕەنگە رۆنی بچێتە خولی یانەکانی چین

ڕەنگە رۆنی بچێتە خولی یانەکانی چین
واین رۆنی ئەستێرەو کاپتنی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ئێستادا چەندین گرێبەستی گران بەھای لە یانەکانی وڵاتی چین پێگەیشتووە بۆ ئەوەی یاری لە خولی یانەکانی ئەو وڵاتە بکات، رۆژنامەی مانچستەرئیفنیغ نیوز ئەوەی ئاشکرا کردوە کە واین رۆنی لەلایەن چەند یانەیەکی وڵاتی چین گرێبەستی پێشکەش کراوە کە ئەو لە ئێستادا دووچاری پێکان ھاتبووە ڕەنگە ماوەی دوومانگ بخاینێت پێکانەکەی ، بەڵام لە ئێستادا ئیدارەی مان یونایتد ئەو گرێبەستانەی ڕەتکردۆتەوە کە پێشکەشی یاریزانی ناوبراو کراوە، یانەی مان یونایتد لە ئێستادا بیر لەوەش دەکاتەوە لە ئەگەری رۆیشتنی رۆنی شوێنی ئەو بە ئەستێرەیەکی بەتوانا پڕ بکاتەوە بۆیە دەیەوێت نیمار یان گاریس بیل یان کریستانۆ رۆنالدۆ ڕازی بکەن بۆ گواستنەوەیان بۆ یانە سور پۆشەکە ، رۆژنامە بەریتانیەکە ئەوە ئاشکرا کردوە کە مووچەی ھەفتانەی ناوبراو نیچو ملیۆن جونیەی ئەسترلینیە ، لە ساڵی ٢٠٠٤ رۆنی لە یانەی ئیڤەرتۆنەوە بە بڕی ٢٦ملیۆن جونیەی ئەسترلینی ھاتۆتە ریزی یانەی شەیتانە سورەکان پێنج نازناوی خولی ئینگلیزی لەگەڵ یانە بەدەستھێناوە لەگەڵ بەدەستھێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی یانەکانی جیھانی
کارزان کانەبی
Top