لە خولی نایابی عێراق ئەمڕۆ ھەولێر لە یارییەکی چارەنووسازدا ڕووبەرووی نەجەف دەبێتەوە
لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی عێراق بەرێوە بچێت، یانەی ھەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی ڕووبەرووی یانەی نەجەف دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر یەکەی مەشقی چڕیان ئەنجامداوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و گەیشتن بە ھیواکانیان بۆ ئەوەی تاڕادەیەک بتوانن ھەنگاونان بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی مسۆگەر بکەن ئەگەر یانەی ھەولێریش سەرکەوتن بەدەست نەھێنێت تاڕادەیەک ھیوای نامینێت لەسەرکەوتنی بۆ قۆناغی داھاتوو بۆیە سائیر ئەحمەدی ڕاھێنەر پلانی تۆکمەی داناوە ، نەجەفییەکانیش بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵ و چوونە پێشەوەی ریزبەندی یانەکان یاری دەکەن ھەرچەندە دەزانن لەبەرامبەر ھەولێری خاوەن یاریگا ئەرکیان زەحمەت دەبێت، لە بارەی یارییەکەش مۆفق یونس یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی وەرزشی ھەولێر بە سایتی گوڵانی راگەیاند گوتی" ئامادەکارییەکانمان وەکو پێویستە بەڵام یاریزانەکانمان ماندوون چونکە لە دوو خوڵ یاری دەکەن ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر یاریزانانمان ھیچ گرفتێکمان نییە و ھیوای ئەوەمان ھەیە بگەینە قۆناغی داھاتوو بۆیە ئەم یارییە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بۆ ئێمە بێت، یارییەکەش لەکاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
١-جەوییە٣٠خاڵ
٢-مینا٢٣خاڵ
٣-شورتە٢٣خاڵ
٤-نەجەف ٢٣خاڵ
٥-زاخۆ٢٢خاڵ
٦-ئەمانە ٢١خاڵ
٧-ھەولێر٢٠خاڵ
