لە خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی ھەولێر لە برایەتی بردەوە

لە خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی ھەولێر لە برایەتی بردەوە
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە سێ یاری گرنگ ئەمڕۆ ھەینی بەرێوەچوو ، یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی ڕووبەرووی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد دواتریش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی میوان توانیان کۆنترۆلی یارییەکە بکەن و لە ھەموو لایەکەوە چەند ھێرشێکی رێکخراویان بردە سەر گۆڵی یانەی برایەتی خاوەن یاریگا و لەم ناوەشدا ھەریەک لە یاریزانان شوان مامۆ بە لێدانی سزا و فەرھەنگ وریا ٢گۆڵ تۆمارییان کردو یارییەکەیان بە ئەنجامی (٣-٠)گۆڵ لە تیپی برایەتی بردەوە پێشەنگی یانەکانیان لە دھۆک وەرگرت، لەلایەکی دیکەوەش یانەی گارە لەشاری دھۆک ڕووبەرووی یانەی دھۆک بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی گارە توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(١-٠)گۆڵ بردەوە سێ خاڵی تریان خستە سەر کۆی خاڵەکانیان، یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سۆلاڤی کەرکووکی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی نەورۆز تونیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە گۆلێکی بێبەرامبەر بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستھێنا.
١-پێشمەرگەی ھەولێر ١٤خاڵ
٢-دھۆک١٣خاڵ
٣-گارە ١٢خاڵ
٤-نەورۆز١١خاڵ
٥-برایەتی ١٠خاڵ
٦-سۆلاڤ٢خاڵ
Top