سێ یاریزانی کورد بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا دەکەن

سێ یاریزانی کورد بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا دەکەن
وا بریارە ئەمرۆ ھەینی لە وڵاتی قەتەر پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ گۆرەپان و مەیدان لە ھۆڵی داخراو دەست پێ بکات، لەم پاڵەوانێتیە سێ یاریزانی کورد و راھێنەرێک بەشداری تیایدا دەکەن.
لە لێدوانێکی تایبەتدا سیروان حامد راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق گوتی: لەم پاڵەوانێتیە ۳۸ ھەڵبژاردە لەسەر ئاستی ئاسیا بەشداری تیایدا دەکەن و زیاتر لە ٥٠٠ یاریزان لە باشترین یاریزانەکانی ئاسیا تیایدا بەشدارن.
لە درێژەی قسەکانیدا سیروان حامد گوتی: ھەریەکە لە کچە یاریزان دلسۆز عوبێد لە راکردنی ٦٠م بەرەبەست و داستان جەمال و نەبەرد ئیسماعیل لە راکردنی ٦٠م بەربەست بەشدارن.
جێگەی باسە راھێنەر کارۆخ لە شاری ھەولێر وەکو راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق لەم پاڵەوانێتیە بەشدارە.
رێبین رەمزی
Top