ئیمیریك لاپۆرتی بەرشلۆنە رەتدەكاتەوە

ئیمیریك لاپۆرتی بەرشلۆنە رەتدەكاتەوە
بەرگریكاری یانەی ئەتلەتیك بیلباو ئیمریك لاپۆرتی فەرەنسی دانی بەوەدانا ئەگەر بێتو هەر بۆندێكی لەیانەی بەرشلۆنەوە پێ بگات ئەوا رەتی دەكاتەوە. لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی Telefoot ناوبراو رایگەیاندوە هەرچەندە یانەی بەرشلۆنە باشترین یانەیە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام ئەگەر یانە كەتەلۆنیەكە بۆندم پێشكەش بكات ئەوا بەبێ گومانەوە رەتی دەكەمەوە و من گرنگی پێ نادەم، چونكە من زۆر دڵخۆشم لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بیلباو. ئیمریك لاپۆرتی نەیشاردەوە بەرشلۆنە بۆندی فەرمی پێشكەش نەكردوە، بەڵام هەر بڕیارێكی لەمجۆرە بدات ئەوا رەتی دەكاتەوەو دەست بەرداری یانەی بیلباو نابێت. پێویستە بوترێت ئەو بەرگریكارە فەرەنسیە یەكێكە لەو ناوانەی لەبازاڕی گواستنەوە نێوی زۆر باس دەكرێت و گرنگترین ئەو یانانەی ئارەزوو دەكەن بۆندی لەگەڵ ئەنجام بدەن یانەكانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و بەرشلۆنەی ئیسپانین، لەئێستاشدا چاودێران لەچاوەڕوانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دیدیە دیشامن تا لەیاریەكانی یۆرۆ ئەو یاریزانە بەشدار پێ بكات و ئاستی لەگەڵ هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان ببینن.
Top