16 هەڵبژاردە بەشداری لە ئۆلۆمپیادی ریۆ 2016 دەكەن

16 هەڵبژاردە بەشداری لە ئۆلۆمپیادی  ریۆ 2016 دەكەن
لە مانگی ئابی داهاتوو بارییەكانی ئۆلۆمپیادی ریۆدی جانیرۆ 2016 لە وڵاتی بەرازیل دەست پێدەكات : زیاتر لە 10 هەزار وەرزشوان لەسەرجەم یارییە وەرزشییەكان بەشداری تێدا دەكەن، یەكێك لەیارییە گرنگەكان یاری تۆپی پێیە كە 16 هەڵبژاردە لە سەرجەم كیشوەرەكان بەشدارن بەم شێوەی خوارەوە :
كیشوەری ئەوروپا : پورتوگال * سوید * ئەڵمانیا * دانیمارك
كیشوەری ئەمریكای باشوور : بەرازیل * ئەرژەنتین
كیشوەری ئەفریقیا : نایجیریا * جەزائیر * باشووری ئەفریقیا
كیشوەری ئاسیا : ژاپۆن * كۆریای باشوور * عێراق
كیشوەری ئەمریكای باكوور : مەكسیك * هندۆراس
كیشوەری ئۆقیانوسیا : دوورگەكانی ڤیجی
جێگای ئاماژە پێكردنە یەك پلیت ماوە و لەیاری پاشكۆی پاڵاوتندا هەردوو هەڵبژاردەی كۆلۆمبیا و ئەمریكا رووبەرووی یەكتر دەبنەوە و براوەیان دەگاتە یارییەكانی كۆتایی ئۆلۆمپیادی ریۆ 2016، یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەكان پێویستە تەمەنیان لە ژێر تەمەنی 23 ساڵی بێت بەڵام هەر هەڵبژاردەیەك بۆی هەیە سێ یاریزان لە سەرووی 23 ساڵی بەشداری پێبكات.
Top