یانەی دهۆك كشانەوەی خۆی لە خولی عێراق راگەیاند

یانەی دهۆك كشانەوەی خۆی لە خولی عێراق راگەیاند
كەمێك پێش ئێیستا بەفەرمی یانەی دهۆك لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی، كە تا ئێستا بەردەوامە كشانەوەی خۆی لە خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵ راگەیاند.
هەرچەندە تا ئێستا هۆكاری كشانەوەكە دیار نییە، بەڵام زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە بەهۆی قەیرانی دارایی یانەكە نەیتوانیە مووچە و گریبەستی یاریزانان بدات، بۆیە یاریزانان ئامادە نەبوون ئەمرۆ چوارشەممە بەرانبەر یانەی تەڵەبە لە شاری بەغداد یاری بكەن.
لە هەواڵەكانی داهاتوو بە تێرو تەسلی باسی هۆكاری راستەقینەی كشانەوەی یانەی دهۆك دەكەین.
رێبین رەمزی
Top