هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنە یاری كۆتایی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە

هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنە یاری كۆتایی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە
رۆژی سێشەممە لە هۆڵی یانەی ئەكاد یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوران بە ئەنجامدانی دوو یاری بەرێوەچوو.
لە یارییەكی بەهێز و جەماوەریدا یانەی هەولێر توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بگاتە یاری كۆتایی خولەكە دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3-2) گێم لە یانەی ئەكاد-ی بردەوە.
لە یارییەكی تردا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی بلیتی دووەمی یاری كۆتایی بۆ خۆی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3-0) گێم لە یانەی شەقڵلوە بباتەوە.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی یانەی ئەكاد یاری كۆتایی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و پێشكەرگەی سلێمانی كاتژمێر 3ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە 12 یانە بەشداریان كرد و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەركەوتن و هەریەكە لە یانەكانی نیشتمان و تەئاخی دابەزینە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆوەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top