فێرگسۆن بەرگری لە خاوەنەكانی مانچستەر یونایتد دەكات
لە لێدوانی رۆژنامەییدا فێرگسۆن لە كاتی بوونی لە باشووری ئەفەریقا گوتی ئەوان زۆر باشن و كەسانی سەركەوتوون، پشتگیری منیان كردووە بەو شێوەیەی كە خۆم دەمەوێت، ئەوەش سەركەوتنێكی گەورەیە.
هەرچەندە مانچستەر یونایتد 423 ملیۆن پاوەند بەهۆی بنەماڵەی خاوەنی یانەكەوە قەرزارە، بەڵام فێرگسۆن دووپاتی كردەوە كە ئەوان بەردەوام پارەیەكی باش بۆ كڕینی یاریزانان خەرج دەكەن و دەستیان لە ئاست یانەكەدا نەگرتووەتەوە.
هەروەها گوتی ئەوانەی دژی ئەو كارە بوون ئێستا رایان گۆڕاوە، چونكە لە ماوەی خاوەنداریەتی ئەوان بۆ یانەكە چوار نازناوی خولی ئینگلیزی و نازناوێكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپامان بەدەست هێناوە.
