3 یانە داوای ڤان پێرسی دەكەن
هەردوو پاڵەوانی ئیتاڵیا (یۆڤنتۆس) و ئینگلتەرا (مانچستەر ستی) و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە ركابەریدان بۆ بەدەستهێنانی خزمەتەكانی ڤان پێرسی گۆڵكەری وەرزی پێشووی ئینگلتەرا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە بڕی دەستەوارەی پێشكەشكراو بەو هێرشبەرە لە 15 ملیۆن دۆلارەوە دەستی پێكردووە، لە كاتێكدا یانەی ئەرسناڵ داوای 25 ملیۆن دۆلار دەكات.
ئەو هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵە رازی نەبوو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ نوێ بكاتەوە و ئاشكرای كرد دەیەوێ بچێتە یانەیەكی تر.
یانەی مانچستەر ستی ماوەیەكی زۆرە هەوڵی كڕینی ڤان پێرسی دەدات. هەرچی مانچستەر یونایتدە لە زاری راهێنەرەكەیەوە ئاشكرای كرد كە گرێبەستی پێشكەشی ئەرسناڵ كردووە بۆ كڕینی ڤان پێرسی و یانەی یۆڤنتۆسیش دوای كڕینی چەند یاریزانێكی زۆر باش، ئێستا دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكدا بكات.
