ڕاهێنەری یانەی دهۆك دەستی لەكاركێشایەوە

ڕاهێنەری یانەی دهۆك دەستی لەكاركێشایەوە
گوڵان : كارزان كانەبی
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی دەستەی كارگێری یانەی دهۆك گرێبەستی ڕاهێنەری سوری ئەیمەن حەكیمی هەڵوەشاندوە و لە شوێنی ئەویش ڕاهێنەری بەناوبانگی عێراقی دكتۆر ساڵح ڕازی كردە ڕاهێنەری یانەكەی ، بەڵام لە ماوەی ڕابردوو لە كۆی 13یاری رابردوولەگەڵ یانەی دهۆك تەنیا 25خاڵی بۆیانەی دهۆك بەدەستهێناوە ، لە بریارێكی لە ناكاویشدا ساڵح ڕازی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرپەرشتی كردنی یانەی دهۆك كێشایەوە ، لەشوێنی ئەویش یانەی دهۆك عەلی وەهابی بۆشوێنی دكتۆر ساڵح ڕازی دەست نیشان كرد، لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەشی ڕاهێنەری پێشوو (سەعید ئەحمەد )ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی دهۆك بۆسایتی گوڵان ئەوەی راگەیاند گوتی " لەسەر ویستی خۆی دەستی لەكاركێشاوەتەوە ئێمەش دەستلەكاركێشانەوەكەمان قبول كردوە لە شوێنی ئەویش عەلی وەهابمان تاكۆتایی هاتنی ئەم وەرزی خولی عێراق دەست نیشان كردوە، شایەنی باسە یانەی دهۆك بە كۆكردنەوەی 61خاڵ لە پلەی دووەمی خولی بژاردەی عێراق دێت.
Top