پاڵەوانێتی پاسكیل سواری یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا

پاڵەوانێتی پاسكیل سواری یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا
گوڵان : كارزان كانەبی
بەسەرپەرشتی یەكێتی پاسكیل سواری كوردستان وبەهاوكاری لقی دهۆكی یەكێتی پاسكیل سواری و بەبەشداری 15یانەی هەریەك لە یانەكانی هەولێرودهۆك و سلێمانی و كەركوك ، لە شاری دهۆك لەسەر رێگای شێخان –دهۆك پاڵەوانێتی پاسكیل سواری یانەكانی كوردستان بۆماوەی دوورۆژ بۆهەردوو ئاستی كوڕان وكچان بەرێوەچوو ، لە پاڵەوانێتیەشكەشدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كچان
1-برایەتی
2-نەورۆز
2-دووكان
ئاستی كوڕان
1-هەولێر
2-سۆلاڤ
3-برایەتی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top