سۆلاڤــــــــــ پاڵەوانی هێزی لەشی كوردستان بوو
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان و بەهاوكاری لقی كەركوكی یەكێتیەكە لە هۆڵی یانەی سۆلاڤــ لە شاری كەركوك ، پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی كوردستان لە جۆری پێنج پرێس ئەنجامدرا، كە زیاتر لە 55یاریزانی هەریەك لە یانەكانی (قەڵا ، پێشمەرگەی هەولێر ، خاك ، باباگوڕگوڕ ، رانیە ، تەق تەق ، ئاڵـتون كۆپری ، پێشكەوتن ، سلێمانی ، ئارارات ) لەكێشەكانی (51كگم تا+120كگم) ڕكابەریان دەكرد لەسەربەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی سۆلاڤـــــــــ 54خاڵ
2-یانەی قەڵا 50خاڵ
3-یانەی پێشمەرگەی هەولێر34خاڵ
