یانەی یۆڤنتۆس داوای پاتزینی دەكات
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە پیپی مارۆتای بەڕێوەبەری گشتیی یانەی یۆڤنتۆسی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دانووستانی لەگەڵ ماركۆ برانكای ئەندامی كارگێڕیی یانەی ئینتەرمیلان دەستپێكردووە بۆ كڕینی پاتزینی.
رۆژنامەكە روونی كردووەتەوە كە یانەی ئینتەرمیلان داوای 18 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ دەستبەرداربوون لە پاتزینی و ئەوەش هەمان بڕە پارەیە كە ئینتەر لە كڕینی پاتزینی لە سامپەدۆریا خەرجی كردووە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی یۆڤنتۆس سوورە لەسەر كڕینی پاتزینی و ئامادەیە لە دەستەوارەكەدا میلۆس كراسیچی سربیش بداتە ئینتەر لە پێناو دەستهەڵگرتن لەو یاریزانە.
